ماڵپەڕێكی ئەمریكی وردەكاری تۆڵەكردنەوەی ئەمریكا لە گروپەكانی نزیك لە ئێران ئاشكرادەكات
- هەواڵ
- 2024-01-31

سەربازێكی ئەمریكی لەكاتی ئەركدا
ئاڤا دیجیتاڵ
ماڵپەڕێکی ئەمریکی وردەکاری تۆڵەی ئەمریکا لە گروپەکانی نزیک لە ئێران ئاشکرادەکات، باس لەوەدەکات ڕەنگە تۆڵەکردنەوەکە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: تۆڕی هەواڵی "ئێن بی سی" ئەمریکی لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکردووە، هەرچەندە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا تائێستا وردەکاری وەڵامدانەوەی کوژرانی سێ سەربازەکەی لە بنکەیەکی ئوردن پەسەند نەکردووە کە گروپەکانی نزیک لەئێران پێی تۆمەتبار کران، بەڵام چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پێشبینی ئەوەیان کردووە پرۆسەی سەربازی تۆڵەکردنەوەی ئەمریکا سەرجەم ئەو گروپانە بگرێتەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و پڕۆسەکەش چەند هەفتەیەک بخایەنێت.
تۆڵەکردنەوەکەی ئەمریکا تەنیا پرۆسەی سەربازی ناگرێتەوە، بەڵکو بەگوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکیانە ڕەنگە چەند ئامانجێکی ئێران لەدەرەوەی ئەو وڵاتەش بگرێتەوە، لەوانەش پرۆسەیەکی گورز وەشاندن لەڕێگەی ئەلکترۆنییەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق کە ئێران پشتیوانی دەکات ڕاگرتنی کاتی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاندووە، پاساوەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە "نایەوێت حکومەتی عێراق شەرمەزار بێت" بۆ ئەو مەبەستەش ڕایگەیاندووە کە "بەشێوازی دیکە بەرگری دەکات"، دوای ئەوەی ئەمریکا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد بەشێوەیەکی گونجاو کاتێک شەوی 28-2-2024 بە درۆن سێ سەربازی لەبنکەیەکی سنووری نێوان ئوردن و سووریا و عێراق کوژران و 40 ی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی زانیاری ماڵپەری زە ئینتەرسێپتی ئەمریکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) سەرجەم ھێزەکانی لە عێراق خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
هاوکات چەند ماڵپەڕێکی ئێرانی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئەمریکا کەرەستەی سەربازی و چەکی پێشکەوتووی بەرەو ئەو ناوچانەی سووریا ڕەوانە کردووە کە هێزی لێ جێگیرکردوون.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کاتێک شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکرد، یەکەمجارە ڕاستەوخۆ لەهێرشێکدا سەربازانی ئەمریکا بکوژرێن لەناوچەکە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەو ڕووداوە پەیوەندیەکانی نێوان واشنتن و تاران ئەوەندەی دیکە ئاڵۆز بکات، هەرچەندە ئەمریکا ڕایگەیاندووە نایانەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران بکەن و ئێرانیش گوتویەتی کە شەڕی ناوێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن