ساسان عەونی: تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی تەواو دەکەین
- کوردستان
- 2024-06-03

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان- KRG
ئاڤا نیوز
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، شارەوانییەکان ئەو شوێنانەیان دیاری کردووە کە بۆ دابەشکردنی زەوی گونجاون و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی تەواو بکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژە ڕاگیراوەکان لە کابینەی نۆ دەست بە کارکردنەوە تێیاندا کراوە، هاوکات بڕیاری دابەشکردنی زەوی لە لایەن سەرۆكوەزیران بارزانییەوە درا کە فەرمانبەرێکی زۆر لێی سودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: شارەوانییەکان ئەو شوێنانەیان دیاری کردووە کە بۆ دابەشکردنی زەوی گونجاوە، ئێستا لە لایەن تیمێکی نەخشەدانانی ئاوەدانی و یاسایی وەزارەت پێداچوونەوەی بۆ دەکرێ، هەنگاوی دواتر کوژاندنەوە و پێدانی مافی خاوەنەكانیانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، دواتر دەچێتە قۆناغی ئیفرازکردنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەگەر ژمارەی زەوییەکان لە ژمارەی فەرمانبەران کەمتر بێت، ئەوا پڕۆسەكە لە ڕێگەی تیروپشکەوە ئەنجام دەدرێت، خزمەتی فەرمانبەرەکە دەوری دەبێت، تا خزمەتی زیاتر بێ ئەولەویەتی زیاترە بۆ وەرگرتنی زەوی.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە