
وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا دیجیتاڵ
فەیسبووک لە چواری شوباتی 2004، لە لایەن مارک زوکەربێرگ و سێ لە هاوڕێکانی لە ژووری بەشەناوخۆیی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا دامەزراوە، بەکارهێنەرانی لە چەند کەسێکەوە گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار و 900 ملیۆن کەس.
چیرۆکی سەرەکی: فەیسبووک کە بۆ یەکەمجار لەلایەن مارک زوکەربێرگ، ئێدواردۆ ساڤێرین، داستین مۆسکۆڤیتز و کریس هیوزەوە تەنیا بۆ خوێندکارانی زانکۆی هارڤارد دامەزرا، لە ساڵی 2006 ەوە ژمارەی بەکارهێنەرانی زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە، چونکە بووە فۆرماتێک کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەکاریبهێنێت.
لەکاتێکدا ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەو پێگەیە لەوکاتەوە بەخێرایی زیادیکردووە، کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاریی دیکەی وەک "فەیسبووک ماسنجەر"، "فەیسبووک واتچ"، "فەیسبووک پۆرتاڵ" و "فەیسبووک مارکێتپلەس" جگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پلاتفۆرم.
وێنە گەورەکە: فەیسبووک یەکێکە لەو پلاتفۆرامانەی هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەری هەیە، پێشکەوتنەکانی ئەو پلاتفۆرمە لە ژێر چەتری "مێتا" بەردەوامە، هەرچەندە بەهۆی گفتۆگاکان لەسەر ئاسایشی داتاو پێشێلکارییەکاندا لەنێو کێبڕکێی پلاتفۆڕمەکانی دیکەدا ماندوو بووە.
کۆمپانیاکە بەدرێژایی ساڵان گەشەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە، بە هێنانەناوەوەی ئەپڵیکەیشنە بەنێوبانگەکانی وەک واتسئەپ و ئینستاگرام.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا (FTC) بەهۆی پێشێلکردنی داتاکان لە ساڵی 2019دا بە بڕی پێنج ملیار دۆلاری سزای بەسەر فەیسبووکد سەپاند.
لێکۆڵینەوەکانی "قۆرخکاری" لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە فەیسبووک کراوەتەوە، کە هەروەها لە ناوەندی گفتوگۆکاندایە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی کێبڕکێ. لە ئەمریکا، لە ساڵی 2019، لە 8 ویلایەت بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی نیویۆرک، لێکۆڵینەوەیەکیاین لە دژی فەیسبووک دەستپێکرد.
لە ساڵی 2020یشدا، لە 46 ویلایەت و کۆمیسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا دوو داوای یاساییان لەسەر ئەو کۆمپانیایە تۆمارکرد کە تۆمەتباربوون بە "قۆرخکاری و کێبڕکێ مەحاڵ".
لە یەکێتی ئەوروپا، لێکۆڵینەوەیەکی کێبڕکێ لە دژی خزمەتگوزاری کڕینی بەرهەمەکانی فەیسبووک مارکێتپلەیس و ڕێکلامە پۆلێنەکانی لە ساڵی 2021 دەستیپێکردووە.
زانیاری زیاتر: کۆمپانیاکە وێنەی خۆی گۆڕیوە و لە ساڵی 2021وە لە ژێر ناوی "مێتا" درێژە بە گەشتەکەی دەدات، لە سایەی ئەو بەربەستانەی بەدرێژایی ساڵان ئەزموونی کردوون و، سەڕەرای ئەو رەخنانەی رووبەرووی بووەتەوە لەسەر "پاراستنی ئاسایشی داتا و پێشێلکردنی کێبڕکێ و سانسۆر" فەیسبووک لە کارەکانی بەردەوامە، فەیسبووک بۆ ئەوەی بەکارهێنەرە گەنجەکانی لەدەست نەدات، "مێتا"ی درووست کرد.
باکگراوند: لە ساڵی 2021 دا، زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا باسی لەوە کرد، کە ئامانجی ئەوەیە لە پێنج ساڵی داهاتوودا کۆمپانیاکە لە کۆمپانیایەکی سۆشیاڵ میدیاوە بگۆڕێت بۆ کۆمپانیای مێتا، کۆمپانیاکە گەشەی بە کارەکانیدا، بۆ ئەوەی پلاتفۆرمێک پێشکەش بکات، کە هەردوو پلاتفۆرمی فەیسبووک و ئینستاگرام لە ژێر چەتری "مێتا"کۆبکاتەوە، بەوەش وەک سەرچاوەیەکی رێکلام کردن خێراتر لە ناو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی دواین ڕاپۆرت سەبارەت بە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لەجیهان، زیاتر لە دوو ملیار نزیکەی 900 هەزار کەس لەجیهان فەیسبووک بەکاردەهێنن و بەربڵاوترین تۆڕی کۆمەڵایەتییە لەڕووی ژمارەی بەکارهێنەرانەوە، لەو ژمارەیەش ملیارێک و 908 هەزار کەسیان چالاکن واتە ڕۆژانە بەکاری دەهێنن.
هەر بەپێی ئامارەکان ئێستا لەجیهان سێ ملیار و 450 هەزار کەس هەریەک لە ئەپەکانی ئینستاگرام و وەتسئەپ و مەسنجەر بەکاردەهێنن.
بەکارهێنەرانی فەیسبووک زۆرترینیان لەهیند، ئەمریکا، ئیندۆنیسیا، بەرازیلن، هەریەک لە نەیجیریا و ئەڵمانیا و پیرۆ کەمترین بەکارهێنەری فەیسبووکیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن