کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 2024-06-09

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.
وێنە گەورەکە: شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەغدان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دیاریکردنی میکانیزمی چارەسەر بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە.
لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت وغاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"گرێبەستی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت هاوبەشییە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە گفتوکۆکان لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەر ئەوەی 47 بۆ 50٪ی داهاتەکانی نەوت بۆ کۆمپانیاکان، و 30 بۆ 35٪ داهاتیش بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت ئەنجامدەدەن".
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و پرسی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارەسەر بۆ ئەو پرسە تاووتوێ کران .
ئەوەی پێویسیە بیزانیت: لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، بەو هۆیەوە 16 ملیار دۆلار زیانی لە ئابووریی عێراق داوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو