
بافڵ تاڵەبانی و فازڵ میرانی
ئاڤا دیجیتاڵ
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک ناکۆکن، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی دەباشانیش لەسەر ئەو پرسە رێکنەکەوتوون.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئاڤا نیوز گەیشتووە، پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکانی کەرکووک و نەینەوا پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەی هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بووە. لەبارەی پارێزگاری کەرکووک هەردوولا هاوڕا بوون کە پۆستەکە بۆ کورد بێت، هەرچەندە یەکێتی جەختی لە وەرگرتنی پۆستەکە کردووەتەوە، بەڵام شاندی پارتی رەزامەندییان نەداوە.
یەکێتی چی دەڵێت؟: لە کۆبوونەوەکەدا بە شاندی پارتیمان گوت، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ گفتوگۆکردن نییە و ئەو پۆستە دەبێت بۆ یەکێتی بێت و ئەندامێکی سەرکردایەتیی حیزبەکەشمان دادەنێین". ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وای بە ئاڤا نیوز گوت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەڵامی شاندی پارتی ناڕوون بووە و بڕیاری کۆتاییان پێ نەبووە. بە شاندی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییان گوتووە "داواکەتان لەگەڵ سەرووی خۆمان باس دەکەین و وەڵامتان دەدەینەوە".
چاوەڕوانییەکان: بڕیارە رۆژی دووشەممە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە. شاندەکەی پارتی داواکەی یەکێتی لە کۆبوونەوەکە باس دەکەن و وەڵامی یەکێتی دەدەنەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت هەردوو حیزب چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەیان هەبێت.
راگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان لە ڕاگەیێنراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکەدا هاتووە "کۆک بووین پارێزگارێکی کورد لە کەرکووک دیاری بکرێت". بەڵام رووننەکراوەتەوە لە کام لایەن بێت.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە شەش ساڵە کورد پۆستی پارێزگاری کەرکووکی لەدەست داوە، ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر کەسێک رێکبکەون، دەتوانن بە ژمارەی کورسییەکان و بە بەرکەوتەی هەڵبژاردن پۆستەکە بۆ کورد بگەڕێننەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کرا ، ڕۆژی 21ـی کانوونی دووەم کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی پەسند کرد؛ بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن، کورد زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت