
وێنەی کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک ڕایگەیاند، نزیکەی 83 خێزانی ئاوارە لە کەمپی خانكێ گەرانەوە بۆ شنگال.
وێنە گەورەکە: 300 هەزار ئاوارەی شنگال لە هەرێمی کوردستانن، هیچ هەنگاوێک بۆ ئاسایکردنەوەی بارودۆخ و فەراهەمەکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی و گەڕاندنەوەی ئاسایش نەگیراوەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: پیر دهیان جەعفەر، بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت:"بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی (IOM) لە پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ نزیکەی 83 خێزانی ئاوارەی گەراندنەوە بۆ شنگال".
لە لایەکی دیکەوە: پێشتر ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو: تاوەکو ئیستا ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر هەن، داخستنی کامپەکان بەبێ زەمینەسازی جێگای نیگەرانییە و سیاسەتی هەرێمی کوردستان گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیە.
باکگراوند: سێ ساڵە پرۆسەی گەراندنەوەی ئاوارەکان دەستیپێکردووە، تا ئێستا 743 خێزان بە ڕێگای ڕێکخراوی (IOM) گەرێنراونەتەوە بۆ شنگال.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
35 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان