
وێنەی ئەشکەوتەکە. تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا دیجیتاڵ
وێنە شوێنەواریەکانی سەردیواری ئەشکەوت و تاشەبەردەکان، بەکۆنترین کاری هونەری و جێگەدەستی مرۆڤ دادەنرێن، ئەم وێنانە لە چاخی بەردین کێشراون، لەهەرێمی کوردستان تائێستا یەک شوێنەواری وێنەی سەردیواری ئەشکەوت تۆمارکراوە کە تەمەنی نزیکەی 17 هەزار ساڵە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناوچەی هەورامان و بە دروستیی لە گوندی "هانەی دن" لە یەکێک لە ئەشکەوتەکان کە بە "کانی هەمەشوانە" ناسراوە، شوێنەواری وێنەکێشانی نێو ئەشکەوت بوونی هەیە و بە یەکەم ناوچەی شوێنەواری لەو شێوەیە دادەنرێت، ئەو پاشماوە دێرینانەی تێدا هەڵکۆڵدرابێت.
بەپێی لێکۆڵینەوە مێژووییەکانی شوێنەوارناسانی کوردستان مێژووی ئەو وێنانە دەگەڕێنەوە بۆ چاخی بەردینی ناوەڕاست لە نێوان 17 بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین. وێنەکان ئەگەرچی سادەن بەڵام گوزارشت لە ژیانی ڕۆژانەو کاتی ڕاوکردن و سروشتی ژیانی مرۆڤەکانی ئەودەمە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د. دڵشاد زاموا، پسپۆڕی هونەری کۆنی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت " ئەوەی تا ئێستا دۆزراوەتەوە لە کوردستان، وێنە هەڵکۆڵراوەکانی گوندی هانەی دنە لە ناوچەی هەورامان، کە بەشێوەی هێڵکاری دیمەنی ڕاوکردن و وێنەی ئاسک و بزنی کێوی نەخشێنراون، هەروەها لە بەشێکی وێنە نەخشێنراوەکاندا وێنەی مرۆڤ کێشراوە ڕمی بەدەستەوەیە لە کاتی راوکرندا. ئەو شوێنەوارناسە باس لەوەش دەکات تەمەنی ئەو وێنە هەڵکۆڵدراوانە نزیکەی 17 هەزار ساڵ دەبێت.
بۆچی گرنگە: ئەم دیمەنانە سەلمێنەری ئەو راستییە مێژووییەن کە لێکۆڵینە شوێنەوارییەکان ئەوەیان سەلماندووە نزیکەی 500 هەزار ساڵە مرۆڤ لە کوردستاندا دەژی و شوێنەواری مێژوویی گرنگیان بەجێهیشتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد