
ئەلینا حەبە و دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
خانمێکی بەڕەچەڵەک عێراقی ڕاوێژکاری یەکەمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپە و بە کەسێکی نزیکی دادەنرێت، ئەگەر ترەمپیش جارێکی دیکە ببێتە سەرۆکی ئەمریکا بەدڵنیاییەوە پۆستێکی باڵای پێدەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەلینا حەبە پارێزەرە و بە ڕەچەڵەک عێراقییە، لە خێزانێکی کریستیان لە دایکبووە، خەڵکی دەشتی نەینەوان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بۆ ئەمریکا کۆچیان کردووە. چەندین ساڵە ئەندامی تیمی داکۆکیکاران و گوتەبێژی یاسایی ترەمپە و لە کەیسەکانی بەسەختی بەرگریی لێ کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەلینا حەبە لەبارەی بوونی بە ڕاوێژکاری یەکەمی ترەمپ دەڵێت، "شەرەفێکی مەزنە وەکو دایکێک دەرفەتم پێ دەدات دۆسییە گرنگەکانی خانمان لە سەرتاسەری ئەمریکا تاوتوێ بکەم".
زانیاریی زیاتر: ئەلینا لە چەندین دۆسیە نوێنەرایەتی ترەمپی کردووە، لەوانەش ئەو داوایەی لە دژی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ماری ترامپی خوشکەزاکەی تۆماری کردبوو بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار، ئێستاش لە دۆسیەیەکی ساختەکاری مەدەنی لە نیویۆرک بەرگری لێ دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەلینا حەبا ڕاوێژکاری باڵای کۆمپانیای ( MAGA Inc)ە کە لەبواری چالاکی سیاسی کار دەکات و پشتگیری لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ دەکات. بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (ABC News ) زیاتر لە 3.5 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە لەبەرامبەر کارەکانی لەگەڵ گرووپەکە.
ئەمەش بزانە: ئەلینا بە کەسێکی زۆر نزیک لە ترەمپ دادەنرێت و بووەتە جێی سەرنجی میدیاکاران، تەنانەت لە ڕۆژی لەدایكبوونیدا ترەمپ بەشداری كرد و پیرۆزبایی گەرمی لێ كرد.
بایۆگرافییا: ئەلینا سەعد حەبە لە لە ساڵی 1984 لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمریکا لە دایکبووە. دووجار هاوسەرگیری کردووە و سێ منداڵی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
29 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەریایەک لە زێڕ، هەژاری، و ژینگەیەکی وێرانکراو