
دیمەنی دروێنەکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای میسان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
کۆتایی بە پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران هات و حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمساڵ زۆرترین بڕی گەنمی لە مێژووی خۆیدا وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران سێ مانگی خایاند و ئەمساڵ عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە ئاستی پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆیی.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕیکردنی گەنمی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ قەبارەی گەنمی وەرگیراو گەیشتە شەش ملیۆن و 302 هەزار تۆن، ئەمە سەرکەوتووترین وەرزی گەنمە لە مێژووی عێراقدا".
زانیاریی زیاتر: حەیدەر گەرعاوی ئەوەشی گوت، عێراق گەیشتووە ئاستی خۆبژێوی و بۆ ماوەی سێ مانگ گەنمی خەزێنکراوی ستراتیژی عەمبار کراون و ملیۆن و نیو تۆن لە ڕێژەی پێویست زیادیکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق ئەو بڕە گەنمەی زیادە هەناردەی دەرەوەی دەکات و بەشێکی بۆ بەرهەمهێنانی ئارد بەکاردێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو