لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئاڤا نیوز: ئامادەی دانوستانین
- کوردستان
- 2024-07-25

لۆگۆی بەشێک لە لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەن بۆ دانوستانی نێوانیان و داواش دەکەن ئاستەنگ بۆ ئەو هەوڵانە دروست نەکرێت و دووبارە دەست بە دانوستانەکان بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: گفتوگۆکانی نێوان لایەنە کوردییەکانى ڕۆژئاوای کوردستان بە چەند قۆناغێک بەڕێوەچوون و دوایین جاریش لە ساڵی 2020 بوو، کە بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان بەتەواوی وەستاوە و ئێستاش دووبارە هەوڵ بۆ دەستپێکردنەوەی دەدرێت.
بۆچی گرنگە: یەکدەنگی و لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەنگاوێکە بۆ بەهێزبوون و سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری، پاراستنی هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژئاوا لەبەرامبەر مەترسییەکان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە نوێترین لێدوانیدا مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانى نێوان لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردووە و ئێمەش پێشوازی لەو داواکارییە دەکەین و بە گرنگی دەزانین.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئاڤا نیوز بەمشێوەیە باس لە دانوستانەکانی لایەنە کوردییەکان دەکەن:
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا: "لەلای ئێمەوە هەوڵدان هەیە و وەک پەیەدە دەمانەوێت ئەو کۆبوونەوە و دانوستانانە لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا دەستپێبکرێنەوە".
بەشار ئەمین، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا:
"لە ڕابردوودا و ئێستاش ئێمە بەردەوام ئامادەبووین بۆ دانوستانی لایەنە کوردییەکان، بەڵام ڕێگری بۆ بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان دروست کراوە".
ئەحمەد سلێمان، جێگری سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕووی کورد لە سووریا: "ئێمە دانوستانی کوردی – کوردی زۆر بە گرنگ دەبینین، بەڵام ناکرێت دوولایەن بێت، بەڵکو دەبێت هەموو پارتەکان بەشدارییان پێ بکرێت، ئەمە لە بەرژەوەندیی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئێستاش ئێمە بۆ هاوکاری و بەشداری و سەرکەوتنی پرۆسەکە ئامادەین و ئامانجمان یەکبوونی کوردە".
جەدعان عەلی، سەرۆکی دەستەی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا لە هەرێمی کوردستان: "هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەکان نییە، ئێمە بەردەوام ئامادەین بۆ دانوستان، ئێمە هیوادارین بەرپرسانی پەیەدە زەمینەسازیی بکەن لە ئازادکردنی هاوڕێیەکانمان و هەنگاو بۆ دانوستان بنێن، تاوەکو ئێستاش هیچ پەیوەندییەک و دانیشتنێکیان لەگەڵ ئێـمە نەبووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان