
کوژراوەکە ناوی ئاریان چایچییە و تەمەنی 30 ساڵە
ئاڤا نیوز
لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی کارمەندێکی کۆماندۆ دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکات و دەیکوژێت، کەسێکی دیکەش بریندار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئێوارە کارمەندێکی کۆماندۆ لە بازاڕی لەفەفرۆشانی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، سەردانی چایخانەیەک دەکات و لەگەڵ چایچییەکی تەمەن 30 ساڵ دەبێتە دەمەقاڵێیان، بەڵام بەبێ شەڕ کۆتایی دێت، کاتژمێر 09:30 خولەکی ئەمشەویش لە هەمان شوێن جارێکی دیکە دەمەقاڵێ دروست بووە و تەقەکردنی تێکەوتووە.
زانیاریی زیاتر: کارمەندەکەی کۆماندۆ تەقەی لە چایچییەکە کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، کەسێکی دیکەی مەدەنیش بەسووکی بە فیشەک بریندار بووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە هێزی کۆماندۆ کە هێزێکی سەربازیی تایبەتە، بە ئاڤا نیوزی گوت: "کارمەندێکی ئەوان لەنێو لەفەفرۆشانی گەڕەکی ڕاپەڕین کەسێکی بە فیشەک کوشتووە، لەلایەن هێزی کۆماندۆ دەستگیرکراوە و ڕادەستی ئاسایش کراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات