یەکێتی لەبەرامبەر ئازادکردنی 500 زیندانی عەرەب پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێت
- کوردستان
- 2024-07-30

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەشێکی لایەنە عەرەبییەکان ڕێککەوتوون لەسەر دابەشکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەشێوەی دوو ساڵ بە دوو ساڵ، کە دوو ساڵی سەرەتا یەکێتی وەریدەگرێت، لەبەرامبەردا دەبێت یەکێتی زیندانییانی عەرەب ئازاد بکات.
وێنە گەورەکە: 19 ڕۆژ بەسەر یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تێدەپەڕێت و دەبێت لە ماوەی 11 ڕۆژی داهاتوو ڕێککەوتن لەبارەی پۆستەکانی ئەنجوومەنەکە بکرێت؛ لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن پارێزگارێکی بەوەکالەت لەلایەن سوودانییەوە دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 یەکێتی ئیدارەی ئەمنیی کەرکووکی گرتەدەست، لەدوای سەرهەڵدانی داعش و نالەباربوونی دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە، زیندانییانی ئەو شارە کە بەشێکی زۆریان عەرەبن بۆ زیندانەکانی سلێمانی گواسترانەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرکردەیەک لە هاوپەیمانێتیی عەرەبی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاڤا نیوزی گوت، "یەکێک لە مەرجەکانی ئەو لایەنە عەرەبییانەی کە لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون، ئازادکردنی 500 زیندانیی عەرەبە لە زیندانەکانی سلێمانی، یەکێتیش بەم مەرجە ڕازی بووە".
هۆکارە زانراوەکان: لایەنە عەرەبییەکان بۆ دامرکاندنەوەی توڕەیی شەقامی عەرەبی لە بەرامبەر پێدانی دوو ساڵی پۆستی پارێزگار بە یەكێتی داوای ئازادکردنی ئەو زیندانییە عەرەبانە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەوانەی بە بڕیاری دادگەی عێراق و لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی داد دەستگیر کراون ئازاد ناکرێن، بەڵام دەبێت بۆ زیندانەکانی کەرکووک بگوازرێنەوە، ئەوانەشی هیچ تۆمەتێکیان لەسەر ساغ نەبووەتەوە پێویستە ئازاد بکرێن.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: یەکێتی و لایەنە عەرەبییەکان لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتوون:
- هاوبەشیی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی پۆستەکانی شارەکە لەنێوان هەردوولا
- پۆستی پارێزگار دوو ساڵ بۆ یەکێتی و دوو ساڵ بۆ عەرەب دەبێت
- ناکرێت پارێزگار لەژێر سێبەری بڕیارەکانی حیزبەکەی بجووڵێتەوە و مەرجە یەکسانی لەنێوان پێکهاتەکان بپارێزرێت و خزمەتی دانیشتووانی پارێزگاکە بکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات