
ئاوارەبوونی ئێزدییەکان - وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، سبەی شەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان بۆ ماوەی خولەکێک هاتووچۆ بوەستێت، لە هەرێمی کوردستانیش بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی خولەکێک هاتوچۆ ڕادەگیرێت.
وێنە گەورەکە: پەرلەمانی کوردستان لە سێی ئابی 2019 بڕیاریدا هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە بکرێت بە یادی جینۆسایدی ئێزدییەکان، تا ئێستا هەریەکە لە پەرلەمانەکانی بەریتانیا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، ئەرمینیا و بەلجیکا ئەو تاوانەیان بە جینۆساید ناساندووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: جگە لەوەی بڕیاری لێدراوە، سبەی لە هۆتێل ڕۆتانا بۆنەیەک بۆ یادی ئەو تاوانە ڕێکدەخرێت.
لە لایەکی دیکەوە: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ساڵیادی ئەو تاوانەی بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانمان هات، بۆ پشتیوانیکردنی بڕیاری هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، سبەی یەک خولەک دەوەستین و هاتوچۆ ڕادەگرین.
زانیاریی زیاتر: لە پارێزگای دهۆکیش سبەی هاتوچۆ لە شەقامەکان بۆ ماوەی خولەکێک دەوەستێت، ئەمەش بەپێی گوتەی محەممەد ئیسماعیل قایمقامی دهۆک.
باکگراوند: ڕۆژی سێی ئابی 2014 چەکدارانی ڕێکخراوی "داعش" هێرشیان بۆسەر قەزای شەنگال دەستپێکرد، بەهەزاران کوردی ئێزدی کوژران و ڕفێنران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی لە بەرپرسانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو