یەکێتی و بابلیوون بەنیازن کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ببەنە بەغدا
- کوردستان
- 10 ئاب

كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە سەرپەرشتیی ڕاكان جبووری
ئاڤا نیوز
لەڕێگەی مۆبایلەوە نامە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نێردراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە لە هۆتێلێكی بەغدا بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەكە: سبەی ئەو وادەیەی بۆ دیاریكردنی پارێزگار و دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركووك دیاری كراوە كۆتایی دێت، بەڵام هێشتا لایەنەكانی كەركووك لەوبارەیەوە نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: كاتژمێر (2:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیوونەوە نامەیەك لە گرووپی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دادەنرێت، داوا دەكرێت كاتژمێر (8:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا ئامادە بن بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە، كاتژمێر (5:00)ی بەرەبەیان نامەكە ڕەش دەكرێتەوە و كاتژمێر (8:00)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە دادەنرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەلوە ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ئاڤا نیوزی گوت: داوا كراوە كاتژمێر 8ی ئێوارە لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا ئامادە بین بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنەكە.
زانیاریی زیاتر: ئێمە وەڵامی ئەو نامەیە نادەینەوە و لە كۆبوونەوەكە ئامادە نابین، چونكە بەپێی یاسا دەبێت بڕیاری كۆبوونەوە بە نووسراوی فەرمی بێت و لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەوە بدرێت. سەلوەوا دەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 30 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
14 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە نامەیەک بۆ دادگەی فیدراڵی دەنێرێت