لە زاخۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر تەقەی هەڕەمەکی دەکات و دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 2024-02-13

ئاڤا نیوز
لە زاخۆ گەنجێک کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە، بە چەکەوە تەقەی هەڕەمەکی کردووە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە، دواتر بە برینداری دەستگیر کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر یەکی شەوی ڕابردوو، گەنجێک لە زاخۆ کە نارنجۆک و کڵاشینکۆف و دەمانچەی پێبووە، لە سەنتەری شارەکە تەقەی هەڕەمەکی کردووە، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەو هۆیەوە بە برینداری دەستگیرکراوە.
لێدوانی فەرمی: دوای دەستگیرکردنی ئەو کەسە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، ئەمیر عەلی، گوتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت، تەندروستی تۆمەتبارەکە باشە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندان گواستراوەتەوە.
زانیاری تایبەت: ئەو گەنجەی دەستگیر کراوە، قوتابی پەیمانگایەکی ناحکومییە لە زاخۆ و یەکێک بووە لەو دوو بازرگانانەی کە لەو شارە داواکراو بووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. پێش چەن ڕۆژێکیش بەهەمانشێوە تەقەی کردووە و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرابوو و خۆی ڕایکردبوو. ئەحمەد ڕەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بۆ ئاڤا نیوز زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە.
باکگراوند: بەپێی ئامارەکان لە پارێزگای دهۆک لە ساڵی 2023ـدا، هەزار و 280 کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
58 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان