
هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باس لە پرسی هەڵبژاردن و کڕین و فرۆشتنی دەنگ و کورسی دەکات، ئاماژە بە ڕۆڵی ڕاگەیاندنیش دەکات لەوەی دەتوانن وێنەیەکی ڕاست و دروستی ڕووداوەکان پیشانی خەڵک بدەن.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی دەڵێت: هەڵبژاردن بنچینەیەکە کە پڕۆسەی سیاسی پشتیی پێدەبەستێت بە هەموو وردەکارییەکانیەوە، هەڵبژاردن ماف و ئەرکە، خەڵک مافی ئەوەی هەیە دەنگ بدات بەو کەسەی کە نوێنەرایەتی دەکات، ئەرکیشە چونکە هاووڵاتیان بەشێکی چالاک و گرنگن لە پرۆسەی بوونیادنانی دەوڵەت و پرۆسەی سیاسی.
زانیاریی زیاتر: نووری مالیکی هۆشداری لە کڕین و فرۆشتنی دەنگ دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر بێت هەڵبژاردنەکان بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێت وەک هەندێک جار ڕووی داوە، لە ئێستاوەش ئەو کەشە بە دیار کەوتووە لە کڕین و فرۆشتنی دەنگ، لەوەش زیاتر کڕین و فرۆشتنی کورسی.
قووڵتر: بەگوتەی مالیکی کڕینی دەنگ مانای سەرکەوتن نییە، بەڵکو بەکارهێنانی پارەیە، بۆیە ئەگەر بێت و ئەو کەشە زاڵ بێت لە ساختەکردن و کڕین و فرۆشتن، ئەو بنچینە سەرەکییەی کە بۆ هەڵبژاردن پشتی پێدەبەستین هیچ بنەمایەکی بۆ نامێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا بێمتمانەیی خەڵک بە هەڵبژاردنەکان مەترسییەکی گەورەیە لەسەر پڕۆسەی سیاسی، باسی لە گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن کرد لە خستنەڕووی ڕاستییەکان بۆ خەڵک و هاندانیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانیان.
چارەسەرەکان: لەبارەی ئەو ڕۆڵەی پێویستە ڕاگەیاندن بیبینێت لە خستنەڕووی ڕاستییەکان و ڕوونکردنەوەی بۆ خەڵک، نووری مالیکی باسی یاسای باری کەسی ڕۆڵی ڕاگەیاند لەوبارەوە کرد و ڕایگەیاند: بە بڕوای من یاساکە دۆسیەیەکی یاسایی و دەستوورییە، پێویستە بە دانایی و لەسەرخۆ گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، پێچەوانەی باوەڕی گەل نەبێت و بگەڕێینەوە بۆ شەریعەتی ئیسلام.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن