ڕۆژی 14-08-2024 ورچێکی قاوەیی لە باڵەکایەتی کوژرا
ئاڤا نیوز
ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا، بنەچەکەی بۆ حەوت هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و پێشتر ئێسک و پروسکی ئەم جۆرە ورچە لە شوێنەوارێکی سۆران دۆزراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد لەشکری، بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەوار و کەلەپووری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ساڵی 1983 لەکاتی کارکردنی تیمێکی نێودەوڵەتیی زانکۆی بەرشلۆنەی ئیسپانی و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران و زانکۆی سەڵاحەدین لە شوێنەواری بانەهێلک لە شاری سۆران، کۆمەڵێک شوێنەوار و ئێسک و پروسکیان دۆزیوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک ڕۆژی 14-08-2024 لاشەی ورچێکی قاوەیی لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە، محەممەد لەشکری پەیوەندی بە تیمە شوێنەوارییەکەوە دەکات و ئەوانیش لەگەڵ شارەزایانی ئاژەڵناسی بەدواداچوونی بۆ دەکەن، بۆیان ڕوون دەبێتەوە پێشتر ئێسک و پروسکی هەمان جۆر ورچیان دۆزیوەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ حەوت هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ورچەکە بە ورچی قاوەیی ناسراوە و ناوە زانستییەکەی (Ursus arctos)ـە، بەهۆی زۆری بەراز لەوکاتەدا، خواردنی سەرەکی ئەم جۆرە ورچانە بەراز بووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ساڵی 2019 لە گۆڤاری OpenEdition بڵاوکراوەتەوە، جگە لە ورچی قاوەیی، بزن، مەڕ، بەراز، ڕێویی سوور، پڵنگ، گورگی خۆڵەمێشی و ژیژیک لەو ناوچەیەدا ژیاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
29 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان