
دیمەنی زاخۆ - وێنە: ویکی پیدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەبەرهێنانی زاخۆ ڕایگەیاند، تیمێکی تەکنیکی قەتەر بەم نزیکانە سەردانی زاخۆ دەکەن، بۆ پشکنینی ئەو زەوییانەی پێشنیازکراون بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەک.
وێنە گەورەکە: لە دوای سەردانی شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ دەوحە، کۆمپانیایەکی قەتەری لەسەر ئەرکی خۆی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ جێبەجێ دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و لێکۆڵینەوە و زانیاریی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنان لە زاخۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بڕیارە قەتەر سێ پڕۆژە لە زاخۆ جێبەجێ بکات، شوێنەکان تەنیا دەستنیشانکراون تا ناوەڕاستی مانگی نۆ تیمێکی قەتەر سەردانی زاخۆ دەکەن بۆ پشکنینی ئەو زەوییانەی پێشنیازکراون بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە پڕۆژەکان دروستکردنی خواردنگەیەکە بە ناوی بازوکا کە دەکەوێتە نزیک کۆرنیشی زاخۆ، لە نزیک سکری زاخۆ کە هێشتا نەکەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی دروستدەکرێت، هەروەها دروستکردنی پڕۆژەی کارگەی گۆشت کە دەکەوێتە ناوچەی حەسەن ئاڤا. عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان