
شوێنی ڕووداوەکەی زاخۆ
ئاڤا نیوز
لە سەنتەری زاخۆ شەڕەتەقە لە نێوان گرووپێکی ماددەی هۆشبەر و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا و کەسێک دەستگیرکرا.
چیرۆکی سەرەکی: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ هەوڵی دەستگیرکردنی گرووپێک لە بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەریان داوە، گرووپەکە چەکداربوونە، خۆیان ڕادەست نەکردووە و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە. دواتر کەسێک دەستگیرکراوە و ئەوانی دیکەش ڕایان کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئاسایشی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت، ڕووداوەکە لە گەڕەکی تلکەبەری سەنتەری زاخۆ بووە، جگە لە دەستگیرکردنی کەسێک، چەکدارەکانی دیکە ڕایانکردووە؛ هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە شوێنەکە دەستپێکردووە.
زانیاریی تایبەت: ئەو گرووپەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ بوونەتەوە، پەیوەندییان بەو کەسانەوە هەیە کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە زاخۆ ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە.
باکگراوند: مەترسیی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت، بەجۆرێک ئێستا زۆربەی زیندانییانی چاکسازیی گەورانی دهۆک بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانن. تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و 200 کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر 700 کیلۆگرام ماددەی جۆراوجۆریشدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
58 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان