پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان: کارمەندەکانمان لەلایەن حەشدی شەعبیەوە چەکنەکراون
- کوردستان
- 2024-08-25

دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان هەواڵێکی کەناڵێکی میدیایی ڕەتدەکاتەوە لەبارەی ئەوەی کە گوایە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە کارمەندەکانی دەزگا نەوتییەکان چەککرابن.
وێنە گەورەکە: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان چوونە ناو کێڵگە نەوتییەکانەوە و بەشێک لە میدیاکانیش دەنگۆی گەمارۆدان و چەککردنی بەشێک لە پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان دەنگۆی ئەو کەناڵە میدیاییە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت بەبێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لەکاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربوونیان تاوەکو هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە.
گۆشەیەکی دیکە دیمەنەکە: بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پابەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ خاڵێکی هێزەکانی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان هەیە کە ئەرکی پاراستنی کێڵگە و بیرەنەوتییەکانی ئەو دەڤەرەیان لە ئەستۆ دایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان