هەفتەی داهاتوو شاندێکی ژوورەکانی بازرگانیی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 2024-08-28

ژووری بازرگانیی هەولێر
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمی کارگەکانی کوردستان دەدات لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق چەند بازگەیەکی داناوە و لێ ناگەڕێت بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بگاتە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بە بیانووی ئەوەی کارگەکان مۆڵەتیان لای ئەوان دەرنەهێناوە و باج نادەنە عێراق.
لێدوانی فەرمی: گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە شاندێک، کە پێکهاتووە لە سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی دەستەی باڵا و دوو یاساناس سەردانی بەغدا دەکەین و لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازانی عێراق کۆدەبینەوە و سەرۆکی یەکێتییەکە ڕاوێژکاری محممەد شیاع سوودانییە و ئەو کێشەیە یەکلایی دەکەینەوە".
لێدوانی فەرمی: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەبێت تاوەکو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو هەرێمی کوردستان خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق". سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمەی ڕاگەیاند.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا چەند جارێک لیژنەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە سەردانی بەغدای کردووە سێ جار دانیشتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق کراوە، چەند لێکتێگەیشتنێکیان گەڵاڵەکردووە، بەڵام کێشەکە بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە و ماوەی ناردنی بەرهەمی کارگەکان تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو درێژکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو