
وڵاتی چین-وێنەstate.gov
ئاڤا نیوز
ئەنگۆلا بە وەرگرتنی 46 ملیار دۆلار ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە لە وەرگرتنی قەرز لە چین، سێکتەری وزە بە 62 ملیار دۆلار زۆرترین وەبەرھێنانی تێدا ئەنجامدراوە.
وێنە گەورەکە: چین لە ساڵی ڕابردوودا بڕی 4.61 ملیار دۆلار قەرزی بۆ ئەفریقا پەسەندکردووە، لەدوای ساڵی 2016 ئەمە یەکەم زیادبوونی ساڵانەیە لە بەرزبوونەوەی قەرزەکان. ئەفریقا لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2018 زیاتر لە 10 ملیار دۆلار قەرزی ساڵانەی لەو وڵاتە دەستەبەرکردووە.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی فراوانبوونی پلانی گەشەپێدانی ساڵانەی چین، بەتایبەت ڕێگای دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگاوبان (BRI)، قەرزەکانی چین بۆ ئەفریقا زیادی کردووە، بەڵام لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بارودۆخی ئابووری ولاتەکە پێدانی قەرزەکان بە وڵاتانی ئەفریقی کەمی کردووە.
ئامارەکان وادەڵێن: توێژینەوەیەک لەسەنتەری سیاسەتی گەشەپێدانی جیهانی زانکۆی بۆستن دەریخستووە، ئامارەکانی پێدانی قەرز لەساڵی ڕابردوودا، سێ هێندەی ساڵی 2022 زیادی کردووە، لە کاتێکدا پەکین ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی سەرکردەکانی ئەفریقا لە هەفتەی داهاتوو بۆ کۆڕبەندی هاوکاری چین و ئەفریقا، کە سێ ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت. توێژینەوەکە دەریخستووە ساڵی ڕابردوو 13 گرێبەستی قەرز هەبووە، کە هەشت وڵاتی ئەفریقی و دوو قەرزدەری فرەلایەنی ئەفریقا بەشداربوون.
زانیاریی زیاتر: لەنێوان ساڵانی 2000 بۆ 2023 چین کۆی گشتی 182.28 ملیار دۆلاری بە کیشوەرەکە داوە و بەشێکی زۆری پارەکە بۆ کەرتەکانی وزە، گواستنەوە و تەکنەلۆژیا و کەرتی دارایی و پیشەسازی بەکارهاتووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: کۆبوونەوەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەرێنی بوو؛ لێکتێگەیشتن لەنێوانمان هەبوو