پووتین: کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ ترەمپ ڕێگەی ئاشتیی ئۆکراینا دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین دەڵێت، ئەو لێکتێگەیشتنانەی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە ئەلاسکا هەیبوو، ڕێگای ئاشتی بۆ ئۆکراینا دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە شاری تیانجینی چین ڕایگەیاند، لەگەڵ شی جینپینگی چین و سەرکردەکانی دیکە دەرئەنجامی لووتکەی کۆبوونەووەکان تاوتوێ دەکەن.
پەیامی فەرمی: پووتین لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، هەوڵ و پێشنیازەکانی چین و هیندستان زۆر بەرز دەنرخێنین کە ئامانجیان ئاسانکارییە بۆ چارەسەرکردنی جەنگی ئۆکراینا، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕەگی قەیرانەکانی ئۆکراینا چارەسەر بکرێت و هاوسەنگییەکی ئەمنی دروست بکرێت، هاوکات ئامەژەی بەوەشکرد کە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئالاسکا ئاسانکاریی دەکات و ڕێگەی ئاشتی بۆ ئۆکراینا دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پووتین دەشڵێت، هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاکێشانی ئۆکراینا بۆ ناو ناتۆ یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەو ململانێیە، هاوکات جەختی کردەوە کە شەڕەکە لە ئەنجامی داگیرکاریی دەستیپێنەکردووە، بەڵکو لە ئەنجامی کودەتایەک لە کیێڤ کە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ئۆکراینا پاڵپشتییان کردووە دەستیپێکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا و هاوپەیمانان دڵنیایی بە پێشمەرگە دەدەن