نەخواردنی سەوزە و میوە ئەگەری تووشبوونی پیاوان بە نەخۆشییەک زیاد دەکات
- تەندروستی
- 2024-08-31

تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجە. وێنە؛ بی بی سی
ئاڤا نیوز
ڕووەکی فاسۆلیا و شۆفان، کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ڕیشاڵی. هەروەها کەرە، شیری مانگا و ماسی ساردینیش، کە بڕێکی زۆر کالیسیۆمییان تێدایە هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی توێژینەوەیەک ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی کەمی ڕیشاڵ و کالیسیۆم و سەوزەیان تێدایە بەرپرسن لە 35%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن لە ئەمریکا، هاوکات توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە هۆکارە مەترسیدارە ناسراوەکان کردووە، وەک جگەرەکێشان، تیشکدانەوە و قەڵەوی، بۆ ئەو مەبەستەش سوود لە بەکارهێنانی داتای تەندروستیی 700 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە وەرگیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، جگەرەکێشان باوترین هۆکاری مەترسییە بۆ هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە، هاوکات کەمی ڕیشاڵ هۆکارە بۆ 12%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن و کۆم لە ژن و پیاوی خوار تەمەن 50 ساڵدا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی توێژینەوەکە ئەو پیاوانەی سەوزە و میوەی پێویست ناخۆن بەڕێژەی 30% زیاتر تووشی شێرپەنجەی قوڕگ دەبن، هاوکات 90%ـی شێرپەنجەی دەم و قوڕگ لە ڕێگەی هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی دروستەوە ڕێگری لێدەکرێت، وەک وازهێنان لە جگەرەکێشان و ئەنجامدانی وەرزش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە