
وێنەی ئەبو فەدەک و ژمارەیەک چەکداریی حەشدی شەعبی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی دواکەوتنی مووچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی و بڵاوبوونەوەی بڕینی مووچەکەیان لەلایەن حکومەتی عێراق، سەرکردەیەکی گرووپەکە هەڕەشەی تووند لە حکومەتی عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو چەند ڕۆژێکە مووچەی حەشدی شەعبی دواکەوتووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وابڵاوکرایەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بەیەکجاری مووچەیان ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: لە یەکەم کاردانەوەدا عەبدولعەزیز محەممەداوی ناسراو بە 'ئەبو فەدەک'، سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: "دەست بۆ مووچەی حەشدی شەعبی ببەن و بیبڕن، دەوڵەتی عێراق ڕادەگرم".
لەلایەکی دیکەوە: د.خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "خەرجکردنی پارەی حەشد لەبەر نەبوونی نەختینە دواکەوتووە، چونکە هەموو مانگێک تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەیری لیستەکان دەکات و هەر گۆڕانکارییەک هەبێ بەوردی لەسەری دەوەستێت، هەندێک ئەگەری دیکە هەن نازانین چین".
بۆچوونی بەرامبەر: وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دووپاتی کردەوە، ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی حەشدی شەعبی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن و ڕۆژی یەکشەممە پارەیان بۆ خەرج دەکرێت.
باکگراوند: تەمەنی حەشدی شەعبی زیاتر لە 10 ساڵە و لە 70 گرووپی جیاواز پێکهاتووە، بەپێی لێدوانە فەرمییەکانی خۆیان ساڵی ڕابردوو ژمارەی کارمەند و چەکدارانیان 200 هەزار بووە، بەڵام لەڕاستیدا ژمارەیان زۆر لەوە زیاترە. بۆ ئەمساڵیش لە بودجەی عێراقدا تەنیا بۆ مووچە بڕی سێ تريلۆن و 868 مليار و 194 مليۆن ديناری بۆ تەرخان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن