
ئاڤا نیوز
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان لەوەی دوو تووشبووی نەخۆشیی کۆلێرا لە سنوورەکەیان تۆمارکراون و پشکنینەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون.
وێنە گەورەکە: لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، دوای پشکنین دەرکەوتووە دوو هاووڵاتی سنوورەکە تووشی کۆلێرا بوون، بۆ دڵنیابوونەوەش پشکنینەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی فەرمی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیاندا هاتووە، یەکێک لە تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کفری و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی سنووری قەزای کەلارە.
زانیاریی پەیامنێر: زریان کەمال، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی گوتی، "لە پشکنینیە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، دوو هاونیشتمانییەکە بە ڕێژەی 99% تووشی کۆلێرا بوون، بۆ دڵنیابوونەوەش پشکنینەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون و لەوێشەوە بۆ بەغدا نێردراون".
باکگراوند: لە ماوەی ڕابردوودا لە سلێمانی هەشت تووشبووی پەتای کۆلێرا تۆمارکراون و سەوزە و ئاوی پیس هۆکاری نەخۆشییەکەن؛ بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەش چێشتخانەکان ئاگادارکراونەتەوە سەوزە بەکارنەهێنن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب