
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای ڕێککەوتنی یەکێتیی ئابووری نێوان وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی كرد .
وێنە گەورەکە: بەئامادەبونی 170 ئەندام، کاتژمێر 01:00 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 01-09-2024 پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە نۆی وەرزی دووەمی یاسادانان ئەنجامدا .
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پێنج تەوەری لەخۆ گرتبوو گرنگترینیان: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی یەکێتیی ئابووریی نێوان وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی ژمارە 169 ـی ساڵی 1963 بوو.
زانیاری زیاتر: بە گوێرەی ڕەشنووسی پرۆژە یاساكە كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ کراوە، ڕێککەوتنی یەکێتیی ئابووریی نێوان وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی هیچ سوودێکی بۆ عێراق نییە، باشترین بژاردەش هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی یاساكەیە.
ئەمەش بزانە: ڕێککەوتنی یەکگرتوویی ئابووری لە نێوان وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی لە ساڵی 1957 واژۆ کرا، لە سێی نیسانی 1964 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێككەوتنەكە ڕێگە بە ئازادیی هاتووچۆی خەڵک و سەرمایە و ئاڵوگۆڕی کەلوپەل و شوێنی نیشتەجێبوون و کارکردن لەنێوان ئەو وڵاتانەدا دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات