لە قەزا و ناحییەکانی پارێزگای دهۆک زەوی بۆ فەرمانبەران دەستنیشان کراوە
- کوردستان
- 4 ئەیلوول

ڕووپێوی بۆ زەوی دەکرێت - وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
ئاڤا نیوز
لە بەشێکی زۆری قەزا و ناحییەکانی پارێزگای دهۆک زەوی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران دەستنیشان کراوە و ئامادەکارییەکانیش بۆ دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیە لە قۆناغی باشی بڕیوە.
وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ لە وەستانی، ڕۆژی 27-03-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی پارێزگای دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هەنگاوەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران قۆناغی باشی تێپەڕاندووە و لەماوەیەکی نزیکدا ئامادەکارییەکان کۆتایی دێن و بەدڵنیاییەوە فەرمانبەران سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی زۆری قەزا و ناحییەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک زەوی دەستنیشان کراوە بۆ دابەشکردن، ئێستا لەلایەن لیژنەکانەوە کار لەسەر ڕێکارە یاساییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی ئامادە بکرێن.
گۆشەیەکی دیکە: پێش چەندین ساڵ 21 هەزار کەس لە پارێزگای دهۆک فەرمانی پێدانی زەویان بۆ دەرچووە، بەپێی قسەی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، ئێستا ئامادەکاری بۆ ئەوانیش کراوە کە زەوی بەوانەش بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی گوت: تاوەکو ئێستا پرۆسەی کارکردن لەسەر فۆڕمی وەرگرتنی زەویی فەرمانبەران و مامۆستایان بەردەوامی هەیە، وەزارەتەکان ئاگادار کراونەتەوە، بەر لە 18-09-2024 فۆڕمەکان بگەیێننە ئەنجوومەنی وەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات