
یەک کوپ قاوە 100 میلیگرام کافایینی تێدایە
ئاڤا نیوز
کافایین لەنێو قاوە، چا، خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکاندا هەیە، خواردنەوەی سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر بخورێتەوە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە 400 میلیگرام کافایین دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاترە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: بەپێی توێژینەوەکە ئەو بەشداربووانەی ڕۆژانە نزیکەی ئەو بڕە کافایینەیان خواردۆتەوە، ئەگەری زیادبوونی لێدانی دڵ و پەستانی خوێنیان بە تێپەڕبوونی کات زیاتر بووە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
زانیاریی زیاتر: توێژەران داتای گروپێکی 92 کەسی تەندروستیان شیکردۆتەوە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 45 ساڵیدابووە و پەستانی خوێنیان ئاسایی بووە، نزیکەی 20%ـی بەشداربووان ڕۆژانە لانیکەم 400 میلیگرام کافایینیان خواردۆتەوە، ئەم بڕە کافایینە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کۆئەندامی دەماری خۆیی بەشداربووان هەبووە، کە بە تێپەڕبوونی کات لێدانی دڵ و پەستانی خوێنیانی بەرزکردۆتەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەردەوام زیاتر لە 600 میلیگرام کافایینیان لە یەک ڕۆژدا خواردۆتەوە، لێدانی دڵیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووە، 100 لێدان بووە لە خولەکێکدا و پەستانی خوێنیان 140/90 mm Hg بووە لەکاتێکدا ڕێژەی ئاسایی پەستانی خوێن 120/80 mm Hgـە.
ئەمەش بزانە: 400 میلیگرام کافایین لەنێو چوار کوپ قاوە، دوو قوتوو خواردنەوەی وزەبەخش یان 10 قوتوو خواردنەوەی گازیدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران