
سەرئێشەی شەقیقە-وێنە میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
سەرئێشەی شەقیقە یان لاسەرئێشە جۆرێکی سەرئێشەی باوە لەنێو کۆمەڵگەدا، چەندین بیردۆز باس لە هۆکارەکانی دروستبوونی دەکەن، لە هەموویان بەهێزتر هۆکاری بۆماوەییە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی نوێترین زانیاری، زیاتر لە 15%ـی خەڵكی جیهان تووشی ئەم جۆرە سەرئێشەیە بوون، نیشانەکانی بریتین لە سەرئێشەی لایەک یان هەردوو لای سەر، هێڵنجدان و ڕشانەوە، بێزاربوون بە دەنگ و ڕووناکی لەکاتی سەرئێشە و زیادبوونی سەرئێشە بە ماندووبوونی زۆر.
هۆکارە زانراوەکان: جگە لە هۆکارە بۆماوەییەکان، ناڕێکی خەو، برسیبوون یان دواکەوتنی ژەمەکان، فشاری دەروونی، بەرزی و نزمی هۆڕمۆنەکانی لەش لە خانمان بەتایبەت لەکاتی دووگیانی و سووڕی مانگانە، جگەرەکێشان، ڕووناکی بەهێز، بوونی زەبری سەر و چەندین هۆکاری دیکە دەبنە هۆی تووشبوون بە سەرئێشەی شەقیقە.
چارەسەرەکان: پڕۆفیسۆر د. عەبدوڵڵا فەقێ یەزدین، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، چەندین چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە دەخاتەڕوو، گرنگترینیان گۆڕینی شێوازی ژیانە وەک ڕێکخستنی خەو، وەرزشی مامناوەند، خواردنی ژەمەکان لەکاتی خۆیدا، هاوکات دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، ئارامی دەروونی، شێلانی ماسوولکەکانی پشت و شان و مل.
نوێترین چارەسەریش کە ئێستا لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە بەکاردێت بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس و گرووپی دەرمانی CGRP antagonistـە، سەرەڕای چارەسەری لابردنی سەرئێشەکە و خۆپارێزی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران