پزیشکیان بە زمانی کوردی تویتێک لەسەر سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 16 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
پەیامی فەرمی: دەقی پەیامەکەی پزیشکیان کە بە زمانی کوردی نووسیویەتی بەم جۆریە: "ئەو ئامانجانەی لە سەردانە سێ ڕۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆست و دراوسێمان بەدواداچوونمان بۆ کرد لەسەر ڕوانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو. لەو سەردانەدا 14 یاداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا. ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات. کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات. ئامانجی گەورەی ئێوە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە."
باکگراوەند: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی 11-9-2024 سەردانی بەغدای کرد و ڕۆژی 12-9-2024 سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران