
وێنەی تیمی دەستەی وزەی ئەتۆمی عێراق و دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
دەستەی وزەی ئەتۆمی عێراق و دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ڕووسیا "ROSATOM" یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەبواری بەکارهێنانی ئاشتیانەی وەزەی ئەتۆم لەنێوانیان واژۆ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی لە عێراق ڕایگەیاند: لە پەراوێزی چالاکییەکانی شەست و هەشتەمین کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی حکومی ڕووسیا لەبوای هاوکاری دوولایەنە واژۆ کرد.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عەبودی "ئەم یاداشتە یەکەم یاداشتە لەبواری بەکارهێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆم کە عێراق لە دوای ساڵی 2003 واژۆی لەسەر کردووە، هاوکات یەکەم یاداشتیشە بۆ دەستەی وزەی ئەتۆمی عێراق دوای دەرکردنی یاساکە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە بە نەخشەی ڕێگایەک دادەنرێت بۆ کاری هاوبەش لە بواری بەکارهێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆمیدا". نەعیم عەبودی وا دەڵێت.
لەلایەکی دیکە: بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕۆساتۆم، ئەلێکسی لیخاچۆڤ، ڕژدبوونی لایەنی ڕووسیای لە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی بە مەبەستی بەرجەستەکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە لە شێوەی بەرنامەی زانستی هاوبەش لە بواری بەکارهێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە تاران چالاک کرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی پووتین لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ بڕیارە قورسەکەی لەبارەی ئێران دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تا ئێستا شەڕمان نەکردووە بەڵام پێویست بکات دەیکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات