
شیفا بارزانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە گەشتێکی دا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی دیاسپۆرای ئەرمینیا، لەسەر داوای بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی یەریڤان سەردانی ستۆدیۆی ڕادیۆکەی کرد و چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنەکە دا شیفا بارزانی باسی لە پەیوەندی مێژوویی کورد و ئەرمەن کرد و سوپاسی دەوڵەتی ئەرمینیای کرد بۆ کردنەوەی ڕادیۆی کوردی و دەستەبەرکردنی مافەکانی کوردانی دانیشتووی ئەرمینیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرانی ڕادیۆکە خۆشحاڵ بوون بەوەی دوای 66 ساڵ لە دیداری ژەنەراڵ بارزانی، نەوەیەکی ناوبراو سەردانی ڕادیۆکەی کردووە و لەم بارەیەوە بە بیریان هێنایەوە، کە بارزانی نەمر ساڵی 1958 سەردانی هەمان ڕادیۆی کردووە و لەسەر پێشنیازی ئەو بەرنامەکانی ڕادیۆکە لە 30 خولەکی ڕۆژانە بۆ یەک کاتژمێر و نیو زیاد کراوە.
زانیاریی زیاتر: شیفا بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی بەشی کوردۆلۆجی زانکۆی ئەرمینیایان کرد و بە فەرمی داوایان لە شاندی کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد، کە پشتیوانی دارایی و مەعنەوی بەشی کوردۆلۆژی ئەو زانکۆیە بکەن و ژوورێک لە زانکۆکە بە ناوی ژووری بارزانی بکرێتەوە، تاوەکو ببێتە ناوەندێکی زانستی بۆ لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی کورد و ئەرمەن.
باکگراوند: ڕادیۆی یەریڤان ئێستا ڕۆژانە بۆماوەی یەک کاتژمێر بەرنامەکانی بە زمانی کوردی پێشکەش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
41 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان