سوودانی لە نەتەوەیەکگرتووەکان: ڕێگەنادەین لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک
- عێراق
- 22 ئەیلوول

وێنەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتار دەدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەش کرد و ڕەتیکردەوە ڕێگە بە هیچ گرووپ و لایەنێک بدرێت لە عێراقەوە هێرش بکاتە سەر وڵاتان، داواشی لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرکی ئەمریکا دەکرێت، ڕۆژی 21-09-2024، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی 79ـیەمینی کۆمەڵەکە گەیشتە نیویۆرک.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، حکومەتەکەی کاردەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی زیاتر لە بواری ئابووری و باشترکردنی دۆخی ئەو چین و توێژانەی زیاتر پێویستییان بە چاودێری و هاوکاریی دەوڵەت هەیە.
سوودانی جەختی کردەوە، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و وڵاتانی جیهان بەهێز دەکەن، پابەندیشن بەوەی ڕێگە نادەن لە خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دیکە
لەلایەکی دیکەوە: سوودانی بە ئاماژەکردن بەوەی پابەندن بە هێنانەدی حکومڕانی چاک لە کەرتی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، جەختی لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی تایبەت و خێراترکردنی بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکان و کاراکردنی ئەو یاسایەنەی سەرپێچیکاران سزادەدەن کردەوە.
گۆشەیەکی دیکە: لە گوتارەکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، بەتایبەت شەڕی غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر یەکتر کە ماوەیەکە چڕتر بوونەتەوە، بەپێویستی زانی "دەستدرێژییەکانی سەر غەززە و لوبنان کۆتاییان پێبێت و هەمووان کار بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهان و ناوچەکە بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە