
لە دەرەوەی پێشبینییەکان نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتەوە 75 دۆلار، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی دابەزاندنی ڕێژەی سوو و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا، نرخی نەوت هاوشان لەگەڵ زێڕ بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 75.06 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی ڕۆژئاوای تێکساسیش گەیشتە 71.61 دۆلاری ئەمریکی.
هۆکارە زانراوەکان: زیادبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت هێرشەکانی ئسیرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر یەکتر، کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو لە ئەمریکا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لە بازاڕی وزە، بەتایبەت نەوت و گازی سروشتی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکان پاڵپشتییەکانی نرخی نەوت زیاد دەکەن، دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر.
باکگراوند: دوای ماوەیەکی زۆر لە بەرزبوونەوە، دوو هەفتە پێش ئێستا نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە 69 دۆلار، بەرزبوونەوەشی بەم خێراییە لە دەرەوەی پێشبینییەکان بوو.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو