سەرەداوی نوێ لەسەر كارگوزارە فلیپینییەكەی ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 2024-02-18

ماڵی پێشڕەو دزەیی.. وێنە محەممەد شوانی ... ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پشكنینی " DNA " بۆ كوڕەكەی میشێل میندۆزا، كارگوزارە ونبووەكەی ماڵی پێشڕەو دزەیی كراوە، مانگی داهاتوو ئەنجامی پشكنینەكە دەریدەخات كە ئەو پارچانەی لە ژێر داروپەردووی ماڵەكە دۆزراونەتەوە هی میشێلن یاخود نا.
وێنە گەورەكە: مانگێك و سێ ڕۆژ بەسەر هێرشە مووشەكییەكەی ماڵی پێشڕەو دزەیی تێدەپەڕێت، تا ئێستا چارەنووسی میشێل میندۆزا دایەنەكەی ژینای كچی پێشڕەو دزەیی بە نادیاری ماوەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كوڕە گەورەكەی هاتووەتە كوردستان و پشكنینی DNA بۆكراوە.
لێدوانی فەرميی: فەلاح ئەنوەر، كونسوڵی فەخری فلیپین لە هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەنتۆنی میندۆزا، كوڕە گەورەكەی میشێل سامپڵی DNA لە هەولێر بۆ وەرگیراوە، دوێنێ گەڕاوەتەوە فلیپین، مانگێكی دەوێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكەی دواتر ڕوون دەبێتەوە كە ئەو پارچانەی دۆزراونەتەوە هی میشێلن یان نا.
باكگراوند: كاتژمێر 11:30ی خولەكی شەوی 15-01-2024، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە مووشەك هێرشكرایە سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری شار هەولێر، بەهۆیەوە خۆی، ژینا كچە تەمەن 11 مانگەكەی، سەرمایەدارێكی هاوڕێی و كارگوزارێكی فلیپینی گیانیان لەدەستدا، شەش كەسی دیكەش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات