
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کۆی کێشەکان ئامادەیی ڕاستەقینەیان دەربڕیووە، بۆیە ئومێد هەیە کە تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی بەبانیکردنی مووچە بە کۆتا بێت و کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستانە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بابەتەکانی مووچە، بودجە، باج، گومرگ، دامەزراندن، پرۆسەی بەبانیکردنی مووچە و چەند پرسێکی دیکەی دارایی.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەبابەتی مووچەدا چاوەڕێین حکومەتی هەرێم ئەرکی خۆی بۆ تەواوکردنی بەبانکیکردنی مووچەی مووچۆخۆران تەواوبکات کە بەهۆیەوە بەشێوەیەکی شافاف قەبارەی خەرجییەکانی هەرێم دەردەکەوێت، بۆیە ئومێد دەکەین ئەمساڵ کۆتایی بە چارەسەری پرسی مووچە و کێشەکانی دیکە بێهێنرێت، لەم ڕوانگەیەشەوە جدیبوونی هەردوولامان بینیووە بۆ چارەسەری کێشەکان.
زانیاریی زیاتر: "لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسمان لەو پابەندییانە کرد کە هەرێم بەپێی یاسای بودجە لەسەریەتی جێبەجێی بکات، تا هەمووان پێکەوە بتوانین داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان زیاد بکەین و لەوپێناوەشدا چاودێری کاری دامەزراوەکان دەکەین، لەکۆبوونەوەکانیشدا لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڕوونی ئامادەییمان بینی بۆ مامەڵەیەکی شەفاف لەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان و پابەندبوونە داراییەکانی دیکە".
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە دامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتی، ئەو پرسەشیان تاوتوێکردووە "دەمانەوێت بزانین لەڕوی یاسایی و داراییەوە تاچەند دەتوانرێت حکومەت ئەو پابەندبوونە جێبەجێ بکات".
خاڵی ئەرێنی: وەک سەرۆکی لیژنەی دارایی دەڵێت هەولێر و بەغدا دڵنیاییانداوە پابەندی ئەو ئەرکانە دەبن کە دەکەوێتەسەرشانیان، جەختیش دەکاتەوە کە بۆ باسکردنی ئەو پرسانە پێوستییان بە کۆبوونەوەی زیاتر و سەردانی زیاتر هەیە، بۆیەش لەسەر کۆی ئەو پرسانە داوا لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەکەن لە کۆبوونەوە پەیوەندیدارەکاندا ئامادەبێت تابتوانن لەم ساڵەدا چارەسەرییان بکەن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان