سهرۆكایهتیی ههرێمی کوردستان هۆشداری دەدات: ناوچەکە لەژێر مەترسیی جددیدایە
- کوردستان
- 29 ئەیلوول

لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و دیمەنی یەکێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سهرۆكایهتیی ههرێمی کوردستان به نيگهرانييهكى زۆرهوه له پێشهاته سەربازییەكانى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست دەڕوانێت. هۆشداریش دەدات لەوەی ناوچەکە لەژێر مەترسیی جددیدایە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا هەڵوێستی لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان ڕادەگەیێنێت و "نيگهرانيى زۆر" له پێشهاته سهربازييهكانى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و بهئامانجگرتنى حهسهن نهسروڵڵا، ئهميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنان دەردەبڕێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرسه و سهرهخۆشى له خێزان و كهسوكارى کوژراوان دەکات و بە "شههيد" ناویان دەبات.
باکگراوند: لە 17ی ئەم مانگەوە ئیسرائیل دەستی بە هێرشێکی چڕ بۆ سەر لوبنان کردووە، تاوەکو ئێستا سەدان چەکداری حیزبوڵڵا کوژراون و هەزارانیش بریندارن. دوو ڕۆژ پێش ئێستا حەسەن نەسروڵڵا، ئەمیندار حیزبوڵڵا و کۆمەڵێک سەرکردەی باڵای حیزبەکە کوژران.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەم پێشهاتانه بە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دەزانێت. هۆشداریش دەدات بەردەواميى ئهم دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ ههموو لايهك بهبێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. داواش لە هەمووان دەكات به دانايى و دانبهخۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان