عێراق هەڵوەشانەوەی نزیکەی 60 تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 5 تشرینی یەکەم

هەڵمەتی لەناوبردنی بڕێکی زۆری ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هەڵمەتێکی یەک ڕۆژیدا نزیکەی 60 تۆڕی نێودەوڵەتی کە کاریان بازرگانیکردن بووە بە ماددە هۆشبەرکان، هەڵدەوەشێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: عێراق بووەتە گۆڕەپانی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان، چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کاری کڕین و فرۆشتن بەو ماددانە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی هەڵمەتی باڵای ئەمنیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پەسەندکراوە و بەگوێرەی ستراتیژی نیشتمانیی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ساڵانی 2023 تاوەکو 2025، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان هەڵمەتێکی 24 کاتژمێریان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: هێزەکانمان سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە 60 تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان، ئاشکراکردنی شێوازی بردن و بە قاچاخبردن و شاردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 300 بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات