
کەسێکی بەتەمەن کە بەدەست لەزرینی دەستەکانیەوە دەناڵێنێت.
ئاڤا نیوز
دەستلەرزین هەمیشە بە نیشانەی نەخۆشی دادەنرێت، بۆیە پزیشکانی پسپۆڕ بە دوای هۆکارەکانیدا دەگەڕێن و دەستنیشانیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د.زرار حوسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەندێکجار هۆکاری لەرزینی دەستەکان مەترسیدار نییە و چارەسەریشی ئاسانە، بەڵام هەندێکجار هۆکارەکەی نەخۆشی تووند و ترسناکە بۆیە دەبێت بەهەند وەربگیرێت.
هۆکارە زانراوەکان:
-نەخۆشی ژەهراویبوونی ڕژێنی دەرەقی (غودە صامة).
- لەرزینی بۆماوەیی.
- نەخۆشی پارکینسۆنیزم.
- وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە کافایین (خواردنەوەی چا، قاوە، خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان).
- دڵەڕاوکێ و قەلەقی.
- خواردنەوەی زۆری کحول یان سەرەتای وازهێنان لە کحول.
- هەندێک جۆری دەرمان زیانی لاوەکیان هەیە و دەبنە هۆی دەستلەرزین وەکو فلۆکستین یان ئەمفتامین.
- پەککەوتنی جگەر بەتایبەت لە قۆناغەکانی کۆتایی.
- کەمی هەندێک جۆری ڤیتامین وەکو ڤیتامین Bـەکان.
چارەسەرەکان: د. زرار حوسێن لەبارەی چارەسەرەکانی دەستلەرزین دەڵێت: چارەسەر بەپێی هۆکارەکەیەتی، بەڵام ئەو کەسانەی دەستلەرزینیان هەیە دەبێت خۆیان بەدووربگرن لە خواردنەوە کحولییەکان و خواردنەوەی بڕێکی زۆری چا و قاوە و ئەو خواردنەوانەی کافایینیان تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب