لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووجەی مانگی نۆ دەکرێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 329 ملیار دیناری بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەرێمی کوردستان نارد و، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ڕادەگەیێنرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە 998 ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی عێراق پێنج ڕۆژ پێش ئێستا یەکەم گوژمەی بە بڕی 598 ملیاری دینار بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست ناردبوو، ئەمڕۆش بڕی 329 ملیار دیناری بۆ هێزە ئەمنییەکان ناردووە، واتە تاوەکو ئێستا 927 ملیار دینار نێردراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کۆتایی دێت. پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ تەواوبوونی مووچەی مانگی هەشت و خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی هەشت ڕاگیرابوون {کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە} لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ بەغدا گوژمەیەکی دیکەی بە بڕی 329 ملیار دینار بۆ هێزە ئەمنییەکان ناردووە. لەبارەیه کاتی دابەشکردنی مووچەش دووپاتی کردەوە، هەر کاتێک 243 ملیارەکە گەیشت دەست بە داشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت و وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەکاری تەواوی کردووە.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 243 ملیار دینارەکە نەداوە، کە ببووە هۆی کورتهێنان لە مووچەی مانگی هەشت، بۆ مووچەی مانگی نۆش بڕی 71 ملیار دینار کەمتر لە پێداویستی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە. رێباز حەملان ئاماژەی بەوە کرد بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەغدا 243 ملیار دینارەکە بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ دوایین زانیارییەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئیسرائیل باجی هێرشەکانی دەداتەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئێران نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە ئیسرائیل دەکاتە ئامانج
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لەلایەن كۆریای باكوورەوە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئیسرائیل توانای بەرگریکردنی لاواز بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی چەند گۆڕانکارییەک لە ڕێککارەکانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەکات