
هەنار
ئاڤا نیوز
بە بڕوای پزیشکانی پسپۆڕی تەندروستیی گشتی و خۆراک، میوەی هەنار تایبەتمەندیی تەندروستیی ناوازەی هەیە و دەتوانێت لە چارەسەری زۆر نەخۆشیدا سوودی هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامی توێژینەوە زانستییە جیاوازەکان دەریدەخەن، کە هەنار تایبەتمەندییەکی بەهێزی دژە ئۆکسێنەر، دژە میکرۆب و دژە شێرپەنجەی هەیە، هاوکات بە سوودە بۆ حاڵەتی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، کوێرە ڕژێنەکان، ڕۆماتیزم، گرێ و نەخۆشیەکانی دەم و ددان، هاوکات کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پێست هەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: د. ئۆکسانا میخالێڤا پسپۆری کوێرە ڕژێنەکان و خۆراک ڕایدەگەیەنێت، خواردنی هەنار بە تۆوەکەیەوە ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە، ئەمەش سوودەکانی هەنار و بەها خۆراکییەکەی زیاد دەکات، چونکە ڕیشاڵی خۆراکی لە خۆراکی زۆر کەسدا ڕێژەیەکی کەم هەیە، ئەمەش چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، لابردنی ماددە زیانبەخشەکان لە جەستە و باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو پزیشکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زۆرجار تۆوی هەنار زیان بە پەردەی ناوپۆشی گەدە و ڕیخۆڵەکان دەگەیەنێت و هەنار بەتەنها چارەسەری هیچ نەخۆشییەک ناکات، بۆیە کاتێک دووچاری کێشەیەکی تەندروستی دەبییەوە، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب