تەیف سامی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە 13 تريليۆن دينار دەخەمڵێنرێت
- کوردستان
- 13 تشرینی یەکەم

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق - میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، مووچەی ساڵانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە 13 تريليۆن دينار دەخەمڵێنرێت، جەختیش دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان 320 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، بەڵام تائێستا کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی چارەسەر نەکراوە لە خەرجکردنی مووچەدا، وەزارەتی دارایی عێراق هەر جارە و بە هۆکارێک ناردنی مووچە دوادەخات.
لێدوانی فەرمی: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەوەشی خستوەتەڕوو، ناجێگری دۆخی نەوت کێشەی بۆ داهاتەکانی عێراق دروستکردووە، بۆیە داوا دەکات لیژنەی دارایی هاوکاری بێت بۆ "چارەسەرکردنی کێشەی داهاتە نانەوتییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەی دارایی پەیوەست بە داهاتی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و میکانیزمی گواستنەوەی پارەکە بۆ حکومەتی فیدراڵ پرسیاری لە تەیف سامی کردووە، هاوکات داواشیکردووە بە نووسراوی فەرمی لەبارەی داهات و خەرجییەکانی عێراق، لیژنەکە ئاگادار بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان