ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە شاری هەولێر دەستیپێكرد و لە ڕێوڕەسمێكدا تیروپشک بۆ ناوی پێنج هەزار فەرمانبەری سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كرا.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: نەخشەی شوێنی ئەو زەوییانەی كە بە فەرمانبەران دەدرێن، بەپێی ستانداردی جیهانی ئامادە كراوە و ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە شاری هەولێر دەستیپێكرد.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری شارەوانی سەبارەت بەو زەوییەی ئەمڕۆ دابەش كراوە ئاماژەی بەوە دا كە زەوییەكی تەختە و نزیكە لە سەرچاوەی ئاو و لەڕووی تۆبۆگرافییەوە گونجاوە و دەكەوێتە بەشی باكووری شاری هەولێر و شوێنی نیشتەجێبوونە.
زانیاریی زیاتر: ڕووبەری هەر پارچە زەوییەک 200 مەتر دووجایە و پانیی سەرجەم شەقامەكانی گەڕەكەكە 12 مەترە، ئەمە جگە لە ژمارەیەک شەقامی 30 مەتری.
ئەمەش بزانە: ڕووبەری تێكڕای ئەو زەوییانەی ئەمڕۆ دابەشكران 290 دۆنمە و بەپێی نەخشە %20ـی گەڕەكەكان سەوزایین و جگە لەوە هەموو خزمەتگوزارییەكانی وەک باخچەی ساوایان و قوتابخانە و بنكەی تەندروستی و فرۆشگا و نانەواخانەی تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات