
ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
ئاڤا نیوز
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی هەولێر خەڵكێکی زۆر بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە دەنگیان نەدا، ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتیش دەڵێت "تەنیا لە ناوەندی هەولێر 25 هەزار کەس کە زۆرینەی دەنگدەری پارتی بووە، پەنجەمۆری نەخوێندراوەتەوە".
لێدوانی فەرمی: ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 16ی پارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ناوەندی هەولێر 25 هەزار کەس و لە دەوروبەری هەولێریش پێنج تا شەش هەزار کەسی دیکە پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە، زۆرینەی ئەوانەش دەنگدەری پارتی بوون.
ئاری نانەکەلی دەڵێت: چەند لایەنێک ڕێگربوون لەوەی هەڵبژاردن پێش دوو ساڵ بکرێت، بەتایبەت یەکێتی، چونکە لە خۆی ڕانەدەبینی بەشداری هەڵبژاردن بکات، بۆیە ئاستەنگ و گرفتی دروست دەکرد.
زانیاریی زیاتر: دروشمەکانی 'دەیڕوخێنین، دەیسوتێنین' کە هەندێک لایەن بەرزیان دەکردەوە، ترسی لای خەڵک دروستکرد، خەڵک پێیوابوو ئەگەر ئەم لایەنانە حکومڕانی بکەن، ئەوا ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
باکگراوند: هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی 20-10-2024، بەڕێوەچوو، کە تێدا پارتی دیموکراتی کوردستان توانی زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت، دواتر یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە پلەی دووەم و نەوەی نوێ بە پلەی سێیەم دێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات