
باڵەخانەی پەرلەمای عێراق
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نووری مالیکی ڕایدەگەیێنێت، سێشەممەی داهاتوو سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و پشتیوانی هەیە بۆ ئەوەی مەحموود مەشهەدانی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان لەلایەن هێزە سیاسییەکانی عێراقەوە چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان لە هەفتەی دهاتووەوە یەکلابکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر لامی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: "پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکلایی دەکرێتەوە، بەتایبەتی کە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا بڕیارێک هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسیەیە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر."
بەگوتەی لامی، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو سەرۆکی نوێ لەسەر کورسییەکەی دەبێت و پشتیوانی هەیە بۆ ئەوەی مەحموود مەشهەدانی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان تاوەکو کۆتایی بەو خولەی پەرلەمان دێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەحمەد جبووری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی عەزم ڕایگەیاند: "هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاوێژی بە هێزە سوننەکان نەکردووە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کەسیش ناتوانێت ڕێگری لە بڕیاری هاوپەیمانەتییەکە بگرێت و ئەمجارە هێزە شیعەکان ناکۆکییان نییە و بابەتەکە یەکلا دەکرێتەوە".
باکگراوند: زیاتر لە 11 مانگە محەممەد حەلبووسی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوورخراوەتەوە، لەوکاتەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکی نێوانیان نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن و پۆستەکەش تائێستا بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە