سەرۆکی پەرلەمان: دەبێت عێراق هەڵوێستی بوێرانەی هەبێت بۆ پاراستنی ئاسمانەکەی
- عێراق
- 26 تشرینی یەکەم

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران شەرمەزار دەکات و بە پێویستی دەزانێت هەڵوێستی بوێرانە بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق بگیرێتەبەر و ڕێگە نەدرێت پێشێل بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بە تووندی شەرمەزار دەکەین و هاودەنگی و پشتیوانی عێراق لەگەڵ ئێران دووپات دەکەینەوە.
مەترسییەکان: مەندەلاوی هۆشداری دەدات لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی ململانێکان "بۆ هەڵاتن لە شکستە دووبارەبووەکانیان لە دوای زیاتر لە ساڵێک تۆفانی ئەقسا".
لەلایەکی دیکە: سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت جەخت لەسەر "پێویستی هەڵوێستی بوێرانە بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێ لە پێشێلکردن و ڕێگەپێدان بە ئاسمانی عێراق بگیرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024, ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند دامەزراوەیەکی سەربازیی ئێرانی لە خاکی ئەو وڵاتە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی سەرەتای ئەو مانگەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات