
شێوەی دەموچاوی خانمێکی گەنج، وێنە: irandoctour
ئاڤا نیوز
شارەزایان هۆشداریی دەدەن کە هەندێک نیشانەی سەر ڕووخسار ئاماژەن بۆ بوونی کێشەی تەندروستی لە مرۆڤدا.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئێریک بێرگ، شارەزای بواری تەندرستی جەستە و ریجێم و کیتۆ ڕایگەیاند: "هەندێک نیشانەی ڕووخسار کێشەی تەندروستی لە ناوەوەی لەش دیاری دەکەن و نابێت پشتگوێیان بخەین".
نیشانەکانی ڕووخسار کە ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی ئەمانەن:
شێوەی دەموچاو: ئەستووربوونی ڕووخسار ئاماژەیە بۆ زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر و کاربۆهیدرات.
چاو: چاوی سوور دەکرێت نیشانەی کێشەی جگەر یان کەمخەوی بێت.
ژێر چاو: هەڵئاوسانی ژێر چاو لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ کەمبوونی شلە لە گورچیلەدا.
شێوەی چەناگە: ئەو چەورییەی لەژێر چەناگەدا کۆدەبێتەوە لەوانیە نیشانە بێت بۆ وەستانی هەناسەدان لەکاتی خەودا.
پێکهاتەی پێست: پێستی چەور لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ کەمی زینک یان بەرزبوونەوەی ئاستی ئەندرۆجین بەهۆی شەکر.
پێستی وشک: لەوانەیە نیشانەی کێشەی جگەر و زیادبوونی ترشە چەوری ئۆمیگا 6 بێت.
زیپکە: دەکرێت ئاماژە بێت بۆ بەرزبوونەوەی ئەندرۆجین کە لە ئەنجامی بەرزی ئاستی ئەنسۆلین دروست دەبێت.
ئەوەش بزانە: ئەگەر هەستت بە هەریەکێک لەم گۆڕانکاریانە کرد لە ڕووخسارتدا، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب