
عەلی عەللاق - پارێزگاری بانکی ناوەندیی
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیێنیت، عێراق پارەی زۆرە و هەڵاوسانی کەمە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئێستا عێراق خاوهن 100 ملیار دۆلاری یهدهگه و دەشڵێ کێشە لە داهاتی ناوخۆدا هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 30-10-2024 چالاکییەکانی دووەمین ڕۆژی دیداری مێری لە هەولێر بەڕێوەچوو، یەکێک لە پانێڵەکانی دیدارەکە تایبەت بوو بە "ڕۆڵی بانکی ناوەندیی عێراق لە چاکسازی سیستمی بانکی" بە میوانداری عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: "ئەرکی سەرەکی بانکی ناوەندی بەدیهێنانی سەقامگییریە لە بواری نەختینە بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخ و دروستنەبوونی هەڵاوسان، ئێستا عێراق خاوهن 100 ملیار دۆلاری یهدهگه و 100 تریلیۆن دیناریش مامهڵهی پێوه دهكرێت".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی عەلی عەللاق، بانکی ناوەندی سەکۆیەکی گرنگی بۆ سەقامگیری نەختینە بەدیهێناوە کە دەبێتە هۆی سەقامگیری ئابووری، هەڵاوسان لە ڕابردوو زۆر بوو، بەڵام ئەمڕۆ هەڵاوسان دابەزیوە بۆ 3.8، واتە کەمترە لە 4٪ کە ڕێژەیەکی نموونەییە. ئەمەش بەو مانەیە دێت کە عێراق پارەی زۆرە و هەڵاوسانی کەمە، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتوویی سیاسەتی بانکی ناوەندییە".
لەلایەکی دیکە: ڕێژەی سوو لەسەر قەرز لە بانکی ناوەندی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو پارەیەیە کە لە بازاڕدا هەیە، ئەویش بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسانە، ساڵی 2023 ڕێژەی هەڵاوسان لە 7.3 بوو ئێستا هەڵاوسان دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو ڕێژەیە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە عێراق کێشەی هەیە لە ژێرخانی ئابووری و بەشی زۆری داهاتەکەی کە لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەکەوێت، بۆ مووچە دەچێت، کاتێک نرخی نەوت دادەبەزێت ڕووبەڕووی کورتهێنان دەبینەوە، ئەمەش ئاشکرایە کە کێشەی لە داهاتی ناوخۆدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە