شاخەوان عەبدوڵڵا: لەسەر سەرژمێریی گشتی بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان پێداوین
- عێراق
- 31 تشرینی یەکەم
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت ئەوان وەکو هەرێمی کوردستان چەند مەرجێکیان هەیە لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەڵێنی ئەوەیان پێداون داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن.
وێنە گەورەکە: کورد تێبینی لەسەر پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان هەیە بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەغدایە.
لێدوانی فەرمی: د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر بابەتی سەرژمێری هەندێک هەنگاوی باشمان ناوە، کۆبوونەوەیەک کراوە، ئەمڕۆش کۆبوونەویەکی دیکەی گرنگ دەکرێت لەسەر ئاستی باڵا لە عێراق بە ئامادەبوونی ئێمەو بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو کۆبوونەوەیەش تەواوکەری کۆبوونەوەکانی دیکەیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، "داواکاریی ئێمە ئەوەیە بۆ نموونە کەرکووکیەک لەهەولێر یان سلێمانی یان هەر شوێنێک بێت لەسەر کەرکووک ئەژمار بکرێت، یان خەڵکێک هاتووەتە کەرکووک لەسەر شارەکەی خۆی ئەژمار بکرێت، بەڵێنی ئەوەشیان داوە جێبەجێی بکەن، ئەگەر جێبەجێش نەکەن بڕیاری دیکە دەدەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارەکانی ژمارە لێدان و گەمارۆسازی بۆ سەرژمێریی گشتی لە عێراق لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دەستپێکردووە و بڕیارە تاوەکو یەکی تشرینی دووەم بەردەوام بێت، لە هەرێمی کوردستانیش لە 1-10-2024وە دەستیپێکردووەو تاوەکو ئێستا بەردەوامە. بڕیاریشە لە 20-11-2024 سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە